ینس ئیستولتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی ناتۆ، دوناڵد ترامپ سه‌ركۆماری نوێی ئامریكای وریا كرده‌وه كه گرتنه‌پێشی سیاسه‌تی یه‌ك لایه‌نه بۆ ئا‌مریكا و ئورووپا بژارده‌یه‌كی باش نییه.
ناوبراو گوتبووی كه “ئێستا كاتێكی له‌بار نییه بۆ بردنه ژێر پرسیاری بایه‌خه‌كانی هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئورووپا و ئا‌مریكا”.
ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه ئێستا ڕۆژاوا به‌ره‌وڕووی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌منیه‌تی بۆته‌وه. ترامپ له كاتی ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گوتبووی ناتۆ به‌ره‌یه‌كی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه.
ترامپ هەروەها گوتبووی ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی ناتۆ له بواری ماڵییه‌وه له هه‌مبه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه كه‌مته‌رخه‌می بكا، ئا‌مریكا هیچ هاوكارییه‌كی ناكا. ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌م قسانه ده‌كا كه سه‌دی ٧٠ی تێچووی ئه‌م دامه‌زاروه ئه‌منیه‌تییه له‌لایه‌ن ئامریكاوه دابین ده‌كرێ.
ئیستولتنبێرگ له هه‌مان كاتدا ده‌ڵێ: “ڕێبه‌رانی ئا‌مریكا هه‌میشه پێداگرییان لەسەر ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیریی ئورووپا كردۆته‌وه”.
هه‌روه‌ها ناوبراو دەڵێ، هێرشه‌كانی ١١ سێپتامبری ساڵی ٢٠٠١ له كاتێكدابوو كه ناتۆ به‌ندی “به‌رگریی له خۆی” له به‌رنامه و پێڕەی ئه‌م ڕێكخراوه‌دا گونجاندبوو. به‌پێی ئه‌م مادده‌یه هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه هێرشی كرایه‌سه‌ر ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێكخراوه یارمه‌تیده‌ری بن.
به قسه‌ی ئیستولتنبێرگ ئه‌م به‌نده زیاتر حاڵه‌تی مانۆڕی هه‌یه. ناتۆ عه‌مه‌لیاتی ئه‌فغانستانی وه‌ئه‌ستۆ گرت و له‌و كاته‌وه به سه‌دان سه‌ربازی ئورووپایی له‌م وڵاته‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و زیاتر له ١٠٠٠ سه‌ربازی ناتۆ له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا كوژراون.