٤ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ئێران و توركیه‌ن، به‌ڕه‌سمی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئامریكاوه به‌هۆی پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران له ڕێگه‌ی گواستنهوەی سه‌دان میلیۆن دۆلار له داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و شیركه‌ته‌كانی پیشه‌سازیی كانزایی ئێران تاوانبار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، دادگای مەنههتهن له نیویوڕك ٤ كه‌سی به ناوه‌كانی حه‌بیبوڵا زارعی، نه‌سته‌ره‌ن زارعی دنیز، بوار دنیز و عه‌بدوڵا ئوره‌ن ئاردم به هۆی پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی ئێران تاوانبار كرد.
ئه‌م ٤ تاوانباره‌ی خه‌ڵكی ئێران و توركیه كه له ڕێگه‌ی ژن و ژنخوازی خزمایه‌تیان هه‌یه و له وڵاتی توركیه ده‌ژین، تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچكامیان دهسبهسهرنهكراون.
به‌پێی بڕیاری دادستان، ئه‌م ٤ كه‌سە هاوكاریی ٣شیركهتی ئێرانیان كردوه و له ڕێگه‌ی ئه‌م شیركهتانهوه مس و پۆڵایان بۆ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌نارده كردووه و له ڕێگه‌ی بانكێکی ئامریكاوه به بڕی لانیكه‌م ١٠٠ میلیۆن دۆلار ئه‌م مامەڵەیان كردووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌ر كام له‌م ٤ كه‌سه به تاوانه‌كانی ساخته‌كاری له‌گه‌ڵ بانك، ده‌ورلێدانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان، سپی کردنەوەی پارە و به‌ده‌ستهێنانی داهاتی حه‌رام له ڕێگه‌ی فریودانی ده‌وڵه‌تی ئامریكاوە مه‌حكووم كراون.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینی، ڕه‌زا زەڕاب، بازرگان و ئاڵتوونفرۆشی به‌ناوبانگی ئێرانی له په‌روه‌نده‌یه‌كی جیادا به تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر و زه‌وه‌ند بۆ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ئێرانییه‌كان، له ئا‌مریكا ده‌سبه‌سه‌ر و له نیویوڕك دادگایی كرا.