١١ وڵاتی عه‌ره‌بی به ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یەكگرهتووهكان له هه‌مبه‌ر به‌رده‌وامیی سیاسه‌تی زێده‌خوازیی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه، نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕیوه.
وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌م نامه‌یه‌دا وێڕای شكایه‌ت كردن له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه، پشتیوانی كردن و ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ گرووپه تیرۆریسته‌كانی حیزبۆڵای لوبنان و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، کردەوەکانی ئەو وڵاتەیان به توندی مه‌حكووم كرد.
وڵاتانی عه‌ره‌بیی شوورای هاوکاریی كه‌نداو، ئیمارات، میسر، ئۆردون، سوودان، مه‌راكێش و یه‌مه‌ن له نامه‌یه‌كدا بۆ پیتێر تامسۆن، سه‌رۆكی ٧١مین خولی كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نووسیویانە، ڕێژیمی ئێران له پشتیوانانی سه‌ره‌كیی تیرۆریزم له ناوچه‌یه و به‌رده‌وام پشتیوانی له گرووپه توندئاژۆكانی وه‌ك حیزبۆڵای لوبنان، حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین، عێراق، عهرەبستان و كوه‌یت ده‌كا.
هه‌روه‌ها له‌و نامه‌یه‌دا وێڕای مهحكوومكردنی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران كه خوازیاری هه‌نارده‌ی شۆرش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانە، هاتووه کە ئەو وڵاتە به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ست له كاروباری وڵاتانی وه‌ك لوبنان، سووریه، عێراق، یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین و عه‌ره‌بستان وه‌رده‌دا و ته‌نانه‌ت كاره‌ساتیشی له‌م وڵاتانه خوڵقاندوه.
وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌موو ئیدیعاكانی كۆماری ئیسلامی كه ده‌ڵێن ده‌ستمان له كاروباری وڵاتانی ناوچه وه‌رنه‌داوه، ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران به ناقانوونی و پهرپێدان به فیرقه‌گه‌رایی له ڕێگه‌ی پڕچه‌ككردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌زانن.
هه‌روه‌ها له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه كه ڕێژیمی ئێران له هه‌وڵی ئه‌وە دایه كه له ڕووداوی “مه‌نا” له “مه‌كکه” فیتنه بگێڕێ و دووبه‌ره‌كی دروست بكا.
له‌م پێناوه‌دا دوكتور ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌د قرقاش، وه‌زیری نێوخۆی ئیماراتی یه‌كگرتووی عەڕه‌بی له كاروباری ده‌ره‌وه، وێڕای ئاماژه به چالاكییه دیپڵۆماتییهكانی كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی عەڕەبی له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتی: “هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ڕه‌بی له هه‌مبه‌ر زێدهخوازییهكانی ئێران زۆر له جاران تۆكمه‌تره”.