ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە پرسی سکرتێری و هەواڵی دەست لەکار کشانەوەی خالید عەزیزی سکرتێری حدک لە وتووێژێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕایگەیاند؛کاک خالید عەزیزی جەخت دەکاتە لەسەر پێوێستی پێکهێنانی ئاڵوگۆری حیزبی و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاری دەست لە کار کێشانەوەی بە کۆمیتەی ناوەندی ڕاگەیاندوە. کەماڵ کەریمی لەم بارەوە روونیکردەوە کە خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزب، داوای دەست لەکار کێشانەوەی نووسیوە، بەڵام تا کۆبوونەوەی داهاتووی کومیتە ناوەندی هەر سکرتێری حیزبەو، تا ئەوماوەیەش بە ئاسایی کۆبوونەوە دەکرێ و بە ئامادەگییەوە دەچینە کۆبوونەوە.
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدک، لە وڵامی ئەوپرسیارەی کە ئەگەر کۆمیتەی ناوەندی داواکەی کاک خالید پەسەند نەکا وتی:
کاک خالید بە دڵنیاییەوە دواکاریەکەی پێشکەش بە کۆمیتەی ناوەندی حیزب کردوەو داواشی لە کۆمیتە ناوەندی کردوە کە کەسێک دیاری بکەن بۆ سکرتێری، بۆیە دەفتەری سیاسی خەریکی موتالەعەیە لەم بارەوەو شیمانەی ئەوەش هەیە کە ئەگەر داواکارییەکەی قبووڵ کرا، رێکاریکتر بۆ دیاریکردنی سکرتێری داهاتوو بگرێتەبەر.
کەماڵ کەریمی لە درێژەی ئەو وتووێژەدا وتی: لە ماوەی ٨ساڵی سکرتێری کاک خالید، بەرێزیان وەک هەمیشە باسی کردوە کە هیچ کێشەیەکیان لە گەڵ حیزب نەبووە، بە جۆرێک گوتاری حیزبی باس کردوە ،کە لەلایەن خەڵکی رۆژهەڵاتەوە وتەکانی وەرگیراون و لەم ماوەیەدا حیزب بەردەوام پشتگیری بە کردەوەی لە گوتارە سیاسییەکانی کاک خالید کردوەو لەم بارەوە هیچ موشکڵێکی نەبووە و لەڕاستیدا بۆ خۆی هۆکارگەلێکی بۆ گرینگە کە دەبێ لە حیزب ئاڵوگۆر پێکبهێندرێ و هەربۆیەش دەست لە کارکێشانەوەی خۆی، بە کۆمیتە ناوەندی ڕاگەیاندوە.