سه‌ره‌ڕای دابینكردنی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی نێوخۆی بۆ هاوكارییكردنی كاسبكارانی بازاڕچه‌كانی پارێزگای كرماشان، به‌ڵام ئه‌م بوودجه‌یه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پارێزگاوه له ژمارە حیسابی ئه‌م كارسبكارانه نه‌كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا به ٢ نۆره بوودجه‌یه‌ك بۆ هاوكاریكردنی كاسبكارانی سنووری شێخ سڵه‌ی سه‌ربه شاری سه‌لاسی باوه‌جانی، له ژمارە حیسابی پارێزگا و شاره‌داریی كراوه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری پارێزگا تا ئێستا له پێدانی ئه‌م پاره‌یه به كاسبكاران خۆیان بواردوه.
سەرەڕای ئەوەیکە بوودجه‌ی هاوكاریكردنی كاسبكارانی بازاڕچه‌ی سنووری شێخ سڵه زیاتر لە هەشت مانگە له حیسابی شاره‌دارییه‌كانی پارێزگای كرماشان كراوه، بەڵام تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ یه‌ك له‌م كاسبكارانه تاقه قڕانییه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه.
بۆ هه‌ر كاسبكارێك بڕی ٦٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌ك هاوكاری ده‌بێ له‌لایه‌ن شاره‌دارییه‌كانه‌وه به‌م كاسبكارانه بدرێ، به‌ڵام شاره‌وانییه‌كان له پێدانی ئه‌م پارە‌یه خۆیان بواردووه و ئه‌م بازاڕچه‌یه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی وه‌ك شوێنی پشوودانی تێدا نیە.
شایانی باسه كه ڕۆژانه زیاتر له ٣٠٠ كۆڵبه‌ر لە بازاڕچه‌ی شێخ سڵه له پارێزگای كرماشان كه‌لوپه‌ل بۆ هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كه‌ن.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا و هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆلبه‌رانی كورد، له ئاواییه‌كی سه‌ربه شاری نه‌وسوود، كۆڵبه‌رێك به ناوی حوسێن، ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵان و خه‌ڵكی سه‌وڵاوا له به‌رزاییه‌كانی ئاوایی دزاور به‌هۆی لێدانی جه‌ڵده پاش 3 شه‌و و ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.