بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە بەرانبەر بە ٢٠ی خەزەڵوەر، دایە فاتمە ناسراو بە فاتمە رەحیمی ، دایکی شەهید حەسەن ئاسیابانی خەڵکی میرەدێی سەقز، لە تەمەنی ٩٠ساڵەیی ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
حەسەن ئاسیابانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ٢ی رەشەممەی ساڵی ١٣٦٢هەتاوی لە شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان هێزی پێشمەرگەو هێزەکانی رێژیم شەهید دەبێ و دەچێتە رێزی کاروانی نەمرانەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزب، وێڕای پێشکەش کردنی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەو سەرجەم کەسوکاری دایە فاتمە، خۆی بە هاوخەمی خەمیان دەزانێ.