ده‌وڵه‌تی توركیه به سه‌دان ڕێكخراو و ئێن.جی.ئۆی مه‌ده‌نیی له وڵاته‌كه‌ی داخست.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، وه‌زاره‌تی نێوخۆی توركیه چالاكیی ٣٧٠ ڕێكخراوی ناده‌وڵه‌تیی وه‌ك ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و مافی منداڵانی به تۆمه‌تی هه‌بوونی پێوه‌ندی به تیرۆریزمه‌وه قه‌ده‌غه‌كرد. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیه له درێژه‌ی ڕه‌وتی به‌رنامه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ پاکانەی سیاسیی پاش كوودەتا سهرنهكهوتووەکەی فه‌تحوڵا گولەن بووه.
نۆمان كورتولموش، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیه ڕۆژی ڕابردوو له پرێس كۆنفرانسێكدا به‌رگریی له قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی ئه‌م ئێن.جی.ئۆیانه كرد و گوتی، ئه‌م ڕێكخراوانه دانه‌خراون، به‌ڵكوو چالاكییه‌كانیان ڕاگیراوه.
كورتولموش ئیدیعا ده‌كا كه ئه‌م ڕێكخراوه مه‌ده‌نییانه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به تیرۆریزمه‌وه هەبووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو له‌م پرێس كۆنفرانسه‌دا ده‌ڵێ، توركیه له چه‌ند به‌ره دژی تیرۆریزم له شه‌ڕ دایه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئانكارا بۆ پاكسازیی دامه‌زراوەی ده‌وڵه‌تیی لایه‌نگرانی گولەن و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی حیزبی كرێكارانی كوردستان و داعشه.
فه‌تحوڵا گولەنی دانیشتووی ئا‌مریكا و له دژبه‌رانی سه‌ره‌كیی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه‌یه. ئانكارا گولەن به گهڵاڵهدارێژهری ئه‌م كوودەتایه ده‌زانێ و داوای له ئا‌مریكا كردوه ڕاده‌ستی توركیه بكرێته‌وه و گولەنیش قسه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕه‌د ده‌كاته‌وه.
تا ئێستا ده‌وڵه‌تی حیزبی عهداڵه و گه‌شه، زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌سی سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی هه‌بوون به‌م كوودەتایه له‌سه‌ر كار لاداوه و ٣٧ هه‌زار كه‌سی دیكه‌شی دهسبهسهركردوه.
به قسه‌ی وه‌زاره‌تی نێوخۆی توركیه، له نێو ئه‌م ٣٧٠ ڕێكخراوه نادهوڵهتییهی كه توركیه چالاكیی لێ قه‌ده‌غه كردوون، ١٥٣ ئێن.جی.ئۆیان پێوه‌ندییان به بزووتنه‌وه‌ی گولەن و ١٩٠یان به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به حیزبی كرێكارانی كوردستان و ١٩ دانه‌یان به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به چه‌په كومونیسته‌كان و هه‌روه‌ها ٨ ئێن.جی.ئۆی دیكه‌ش به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به داعشه‌وه داخراون.
تا ئێستا كۆمه‌ڵێك له گرووپه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی بیانی سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ركردن و پاكسازیی ده‌وڵه‌تی توركیه نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕیوە و خه‌ڵكی توركیه و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیش سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه‌بردوه