مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا به‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی بوئینگ به كۆماری ئیسلامیی ئێرانە. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا لەسەر فرۆشتنی بوئینگ به ئێران ته‌ئکیدی كردوه.
كوین مهکكارتی، ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش گوتی، له‌م حه‌وتوویه‌دا نوێنه‌ران به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه به ئێران كۆده‌بنه‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێكردنی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی مسافیرههڵگری بوئینگ به كۆماری ئیسلامی به بڕی 17 میلیارد دولاره. ئه‌م مامەڵەیە پاش ڕێكه‌وتنی ئێران و زلهێزه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئۆباماوه كراوه و كۆنگره‌ی ئا‌مریكا پێشتر دژایه‌تیی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌یان كردبوو.
كۆماریخوازه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه كۆماری ئیسلامیی ئێران به فڕۆكه‌كانی بوئینگ، تیرۆریسته‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌گوازێته‌وه و جێگۆڕکێیان پێدەکا. سه‌رۆكی كومیسیۆنی ماڵیی مه‌جلیسی نوێنه‌رانیش گوتبووی، گه‌ڵاڵه‌ی ڕاگرتن یان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فرۆشتنی بوئینگ به ئێران بۆ ئه‌وەیه كه فڕۆكه‌كانی ئا‌مریكا نابێ هیچكات دژی خه‌ڵكی ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به كار بێ.