چاره‌نووسی ٤ ده‌سبه‌سه‌ركراوی كورد هه‌روا ناڕوونه و ٢ كه‌سی دیكه‌ش به‌دانانی بارمته ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، چاره‌نووسی ٤ده‌سبه‌سه‌ركراوی كورد به ناوه‌كانی دیاكۆ شێخی، مسته‌فا شێخی، شایان حاجی ته‌لخابی و ئارام سووره كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون، هێشتا ناڕوونه.
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری بۆكان، به‌بێ هیچ مۆڵه‌ت و به‌ڵگه‌یه‌ك سه‌عات ٣ی سه‌رله به‌یانی هه‌ڵیانكوتاوەتە سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شێخی و دوو برایان به ناوه‌كانی دیاكۆ شێخی و مسته‌فا شێخی به لێدان و كوتان ده‌سبه‌سه‌ر كرد و بۆ شوێنێكی ناڕوونیان گواستنه‌وه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانیان ئاشكرا نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی 19ی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه‌سێكی دیكه به ناوی سه‌ید ته‌ها ڕه‌شیدی خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرو بۆ شوێنی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ر كرانیشی ناڕوونه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا چاره‌نووسی دوو كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی شایان حاجی ته‌لخابی و ئارام سووره‌ش له شاری نه‌غه‌ده، پاش ١٠ ڕۆژ له ده‌سبه‌سه‌ركرانیان هێشتا ناڕوونه و هیچ زانیارییه‌ك ته‌نانه‌ت به بنه‌ماڵه‌كانیشیان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئارام سووره خوێندكاری ته‌ربیه‌ت به‌ده‌نی و شایان حاجی‌ته‌لخابیش ئاڕایشگه‌ره و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان، هیچ زانیارییه‌كیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه پێنه‌دراوه.
هه‌روه‌ها له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، دوو لاوی دیكه‌ی كورد له شاری سه‌قز به ناوه‌كانی یاسین كه‌نعانی له دایكبووی ساڵی ٦٦ و عادڵ حوسێنزاده له دایكبووی ساڵی٦٩، كه ماوه‌ی زیاتر له ١٠ ڕۆژ ده‌بێ بۆ زیندانی سه‌قز گواستراونه‌ته‌وه، پاش نزیك به یه‌ك مانگ ئازار و ئه‌شكه‌نجه و لێكۆڵینه‌وه به دانانی بارمته ئازاد كران.