پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٣ ساڵ چاره‌نووسی سیاسه‌توانێكی كورد هه‌روا ناڕوونه.
ڕۆژی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٢، سیاستوانێکی كورد به ناوی ئیدریس عەلۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسیی ڕۆژاوای كوردستان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئیدریس، حیزبی ئازادیی كوردستان له سووریه ڕایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیك ده‌سبه‌سه‌ركراوه، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژ ئه‌م هه‌واڵه وه‌درۆ خرایه‌وه و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناوبراو نه‌زانراوه.
ناوبراو له شاری عه‌فرین له ڕۆژاوای كوردستان ده‌سبه‌سه‌ركراوە و تا ئێستا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کەی و هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
حیزبی ئازادیی كوردستان چه‌ندین جار ڕایگه‌یاندوه كه پ. ی. د له هه‌مبه‌ر گیانی ئه‌م سیاسه‌توانه‌ی كورد به‌رپرسه و خوازیاری پێكهێنانی كومیتەیەکە بۆ به‌دواداچوونی دۆسیەی ناوبراو.