محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به نه‌خۆشی ماوه‌ی ٢٣ ساڵی ته‌مه‌نی خۆی له زیندانه‌كانی ئێران تێپه‌ڕاندووه، به ده‌ستێوه‌ردانی دامه‌زراوه‌كانی ئیتلاعات، له گواستنه‌وه یان ئازادكرانی به‌مه‌رج خۆیان بواردوه. نه‌زه‌ری به هۆی پڕۆسه‌ی گوماناویی ئیداری تا ئێستا نه مه‌ره‌خه‌سی پێدراوه و نه به‌مه‌رج ئازادیی پێدراوه. ناوبراو لە نامه‌یه‌كدا داوای كردووه بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری ورمێ بگوازرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ناعه‌داڵه‌تی و ناسه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای قه‌زایی ئێران هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، به‌ندكراوی سیاسیی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به ده‌ست دوو نه‌خۆشیی دڵ و دیسكی پشت ده‌ناڵێنێ و نزیک به ٢٣ ساڵه به بێ مه‌ره‌خسی و پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی له زیندانه‌كانی ئێران‌دا ڕاگیراوه و به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئیزنی ئه‌وە نه‌داروه بۆ زیندانی شاره‌كه‌ی له ورمێ بگوازرێته‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش بێ مه‌ره‌خه‌سیان پێنه‌داوه.
ناوبراو نامه‌یه‌كی بۆ ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌مبه‌ر پێدانی مه‌ره‌خه‌سی و گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ورمێ ناردووه كه به ده‌ستێوه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كراوه.