مسته‌فا سه‌لیمی به‌ندكراوی سیاسیی مه‌حكوم به ئێعدام، به‌م زووانه له به‌ره‌به‌ری ١٤مین ساڵی به‌ندكرانیدا، له زیندانی سه‌قزەوە بۆ زیندانی سنه دوورخرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، مسته‌فا سه‌لیمی به‌ندكراوی سیاسیی مه‌حكوم به ئێعدام، نزیك به ٥ مانگ له‌وه‌پێش به‌هۆی درێژبوونی حوكمه‌كه‌ی له به‌ندیخانه‌ی سەقز بۆ به‌ندیخانه‌ی سنه دوورخرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌م بنه‌ماڵه‌یه سه‌باره‌ت به گیروگرفتی دوای گواستنه‌وه‌ی گوتی، له كاتی گواستنه‌وه‌یدا ئیزنیان نه‌دا كه‌لوپه‌له تایبه‌تییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ. له لایه‌كی دیكه‌ش ئەم راگواستنە گیروگرفتی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه له یه‌كێك له ئاواییه‌كانی شاری سه‌قز ده‌ژین، سازکردووە. ئەوان بۆ دیتنی کوڕەکەیان ده‌بێ سه‌ره‌تا بێنه شاری سه‌قز و پاشان به‌ره‌و سنه ڕێبکەون و هه‌موو جارێ ده‌بێ ڕێگه‌یه‌كی دوور بۆ سه‌ردانی كوڕه‌كه‌یان بپێون و كۆڵێك پاره خه‌رج بكه‌ن و بارودۆخی ئابووریی بنه‌ماڵه‌كه‌شیان زۆر باش نییه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ره‌ستگاری، سه‌رۆكی حیفازه‌تی ئیداره‌ی گشتیی زیندانه‌كانی پارێزگای سنه، دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی ناوبراو له زیندانی سه‌قزدا كردووە و سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی هیچ گیروگرفتێك بە بڕیاری ناوبراو، مستەفا سەلیمی له زیندانی سه‌قزەوە بۆ زیندانی سنه دوورخراوەتەوە.
سه‌باره‌ت به دوایین بارودۆخی په‌روه‌نده‌ی مسته‌فا سه‌لیمی، هه‌ر ئێستا په‌روه‌نده‌كه‌ی له جێگرایه‌تیی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران دایەو شیمانه‌ی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ده‌كرێ.
مسته‌فا سه‌لیمی له دایكبووی ٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٤٦، خاوه‌نكاری شیركه‌تی گاز، ڕۆژی ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٨٢ به تۆمه‌تگه‌لی وه‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن قازی گودینی حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
شایانی باسه كه ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ماوه‌ی ١٤ ساڵدا چه‌ندین جار به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر ناعادڵانه‌بوونی حوكمه‌كه‌ی مانی له خواردن گرتووە.