بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان و کورد، دوای تێپەربوونی زیاتر لە یەک مانگ چارەنووسی دوو دەسبەسەرکراوی خەڵکی پارێزگای سنە هێشتا ناروونە.
محەممەد عەبدی تەمەن ٣٢ساڵان و کوری یەدوڵلا خەڵکی گوندی تەنگیسەر، کە مانگێک لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە، لە شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لە بەدەستدا نیە.
هەروەها هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاسی پاسدارانی شاری سنە، کەسێک بە ناوی مەهدی زەمانی دەسبەسەر دەکەن و پاش مانگێک ڕاگرتنی لە گرتنگە، ڕادەستی زیندانی ناوەندنی شاری سنەی دەکەن و دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ هەتا ئێستا دادگایی نەکراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لە کاتی دەسبەسەرکردنی مەهدی زەمانی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دوای پشکنێنی نێوماڵ، “کەیسی کامپیوتەر” و چەند کەلوپەلی دیکەی ناوبراو لە گەڵ خۆیان دەبەن.