پێشه‌وا ساڵحزاده، چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ڕێوه‌به‌ری وێب‌سایتی شارۆنیوز چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌مه‌رج له زیندانی مه‌هاباد ئازاد كرا.
به‌پێی راپۆرتی موكریان، پێشه‌وا ساڵحزاده، چالاكی مه‌ده‌نیی كورد، ڕۆژی پێنجشه‌ممه پاش ڕاگرتنی ١٥ مانگ له زیندانی مه‌هاباد به‌مه‌رج ئازاد كرا.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای ورمێ به سه‌رۆكایه‌تیی ڕه‌زایی و ڕاوێژكاری خه‌لیلزاده، حوكمی ٣٠ مانگ زیندانی ته‌عزیریی له سه‌ر بڕیاری قازیی محه‌ممه‌دخاهـ له دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد بۆ ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه بڕایه‌وه و له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو دووباره وه‌ك خۆی ته‌ئید كرایه‌وه.
ساڵحزاده، له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری دامه‌زاروه‌ی مه‌ده‌نیی تیرۆژی سه‌رده‌شت و به‌ڕێوه‌به‌ری وێب‌سایتی هه‌واڵده‌ریی شارۆنیوز، له ڕۆژی ٦ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ به تۆمه‌تی كۆبوونه‌وه و پیلانگێریی دژی ئه‌منیه‌تی ئێران، ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان و چالاكیی ته‌بلیغی دژی ڕێژیم له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ركرا.