جێگری ناوه‌ندی میللیی کەش‌وهه‌وا و گۆڕینی هەرێمیی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی ڕایگه‌یاند كه هه‌موو ساڵێ 5 هه‌زار كه‌س به هۆی پیسبوونی هه‌وا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه نێوخۆییه‌كان، مه‌سعوودی زه‌ندی له ڕێوڕه‌سمێكدا سه‌باره‌ت به پیسبوونی هوا گوتی ئێستا له 23 پارێزگای ئێران گیروگرفتی خۆڵبارینمان هه‌یه.
ناوبراو هۆكاره‌كانی پیسپوونی هه‌وای 23 پارێزگای ئێران زیاتر بۆ گۆڕینی هه‌وا و خۆڵبارینه‌كان گه‌ڕانده‌وه.
جێگری ناوه‌ندی میللیی کەش‌وهه‌وا و گۆڕینی هەرێمیی ڕێكخراوی ژیگه‌پارێزی گوتی، هۆكاری سه‌ره‌كیی پیسبوونی بۆ نموونه له شاری تاران هاتوچۆی له ڕاده‌به‌ده‌ری ماشێن و كارخانه‌كانه. له شاری تاران ڕۆژانه 3 میلیۆن ماشێن و 2 میلیۆن و نیو ماتۆڕ له حالی هاتوچۆدان و كاریگه‌ریی گرنگیان له‌سه‌ر پیسبوونی هه‌وا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ، ڕێژه‌ی سووتانی وزه له ئێران 9 به‌رابه‌ری ئاستی نێونجیی جیهانه.