كۆماریخوازه‌كانی كۆنگره‌ی ئا‌مریكا ئاماده‌یی خۆیان بۆ پشتیوانی كردنی ترامپ له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران و زلهێزه‌كانی جیهان ڕاگه‌یاند.
یه‌كێك له سناتۆره‌كانی دژبه‌ری ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران گوتبووی، ده‌بێ هه‌موومان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران، هاوكاریی سه‌ركۆماری ئا‌مریكا بكه‌ین.
به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، به هه‌ڵبژاردنی ترامپ وه‌ك سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، كۆماریخوازه‌كان دژی ڕێكه‌وتنی ناوكی بوون كه نه‌یانتوانی پێش به په‌سندكرانی بگرن و ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه ئه‌م ڕێكه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
هه‌روه‌ها واشنگتۆنپۆست ڕایگه‌یاند كه یه‌كێك له دژبه‌رانی ناسراوی به‌رجام، لیندسی گراهام له‌م پێوه‌ندییه‌وه گوتی، كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له هه‌ن كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری تاوتوێ بكرێن، بۆ نموونه به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران ده‌بێ بخرێته ئه‌وله‌وییه‌ته‌وه.
گراهام پێداگریی له‌سه‌ر به‌ڵێنی و قه‌راره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ترامپ سه‌باره‌ت به دڕاندنی رێککەوتنی به‌رجام و دووباره وتووێژكردنهوهی كرده‌وه و گوتی ترامپ سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتن لەگەڵ ئێران ڕاست ده‌كا و ده‌بێ دووباره وتووێژ بكرێته‌وه و من له ڕێگه‌ی دیكه‌وه فشاری بۆ ئێران دێنم.