جیا لە بێکاری یەکێکی دیکە لە گرفتەکانی خەڵکی کورستان لە چەند مانگی ڕابردوودا
ئەوەیە کە بەشێکی بەرچاو لە کرێکاران ، کارەکانیان لە دەست داوە یان مووچەیان وەدوا کەتووە.
دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی کرێکارانی کشت وسەنعەتی مەهاباد سەبارەت بە وەداو کەوتنی مووچەکانیان نزیک بە ٢٠٠٠ کرێکار دەستیان دایە مانگرتن و هێشتا کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە، هەروەها بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان و کورد بە هۆی داخستنی بەندوای “بازی دراز” لە ناوچەی کرماشان زیاتر لە ٢٥٠کەس بێکار کراون.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە بەشێکی زۆر لە پرۆژەکانی کوردستان بە هۆی دابین نەکردنی مووچە لە لایەن دەوڵەتەوە داخراون و بووتە هۆی بێکاربوونی بەشێک لە کڕیکارانی کورستان.
نەبوونی ژێرخانی پتەوی ئابووری و هەلی کار لە کوردستان، هۆکاری سەرەکیی هەژاری خەڵک وکۆچکردنیانە بۆ شارەکانی ناوەندی ئێرانە، و لە ناوچە سنوورییەکان خەڵک روو لە کاری کۆڵبەری دەکەن کە پیشەیەکی پر مەترسییە و رۆژانە لەگەڵ مەرگ رووبەروو دەبنەوە.
شایانی باسە ناڕەزایەتیی کرێکاران چەند مانگێکە زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتووتەوە.