دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران حوكمی ١٢ مانگ زیندانی به‌سه‌ر12 که‌سی خەڵکی شاری سەردەشت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووداوی هوتێل تارای مەهاباددا سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرتی که‌مپینی به‌رگری له به‌ندکراوانی سیاسی و مدنی، ١٢ هاووڵاتی ناڕازیی خەڵکی شاری سەردەشت کە هاوخه‌می خۆیان سه‌باره‌ت به قوربانییەکانی ڕووداوی هوتێل تارای شاری مەهاباد دەربڕیبوو، لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانه‌وه حوکمی زیندانیان بۆ بڕایه‌وه و سزای نه‌ختیش کران.
دادگای شاری سەردەشت حوکمی ١ ساڵ زیندان و دیەی ١٦ میلیۆن و ٢١٠ هەزار تمەنی بە هۆی شێواندنی ڕای گشتی بۆ ١٢ هاووڵاتیی ئەو شارە بڕیەوە.
ئەو حوکمە لە پەیوەندی لەگەڵ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی شاری سەردەشت لە پشتیوانی کردنی قوربانیانی ڕووداوی هوتێل تارای شاری مەهاباد دا بووە.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئەم ١٢ کەسە بریتین له: سەردار ئیسماعیلی، ڕامین حەسەن زادە، سەفا حەسەن پوور، سوهەیلا زبێری، هێمن جەنەت یار، سامرەند ئەحمەد زادە، ئامانج شێخەپوور، سامان مڵکاری، حوسێن پەری ئاقایی، محەممەد قادریان، کامیل ڕەسووڵ پوور و فەرهاد شێخانی.
ڕۆژی١١ بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو پاش کوژرانی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی لە هۆتێل تارای شاری مەهاباد، خەڵکی ئەو شارە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەو کردەوەیە ڕژانە سەر شەقامەکانی شار و ئەم رووداوەش توندوتیژی لێکەتەوە و ته‌نانه‌ت بوو بە هۆی سووتاندنی ئه‌م هوتێله و دەسبەسەر کران و برینداربوونی چه‌ند که‌س ، پاشان که‌سێک به ناوی ئاکام ته‌لاج کە له‌م پێوه‌ندییه‌دا بە تەقەی هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار ببوو پاش ماوەیەک لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.