ژمارەیەکی زۆری خهڵکی خوڕەم ئاوا لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا، لە هەمبەر مەرگی کچەخویندکارێک کە ڕووژی ۱۷خەزەڵوەر بە هۆی لافاو لە نێو شاردا گیانی لە دەستدابوو، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خهڵکی خوڕەم ئاوا دامودەزگا و ناوەندە بەڕێوەبەریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بابەت گیان لەدەستدانی ئەم خویندکارە بە تاوانبار دەزانن و لە کۆبوونەوەکەیاندا بە دروشمی (بەرپرسی ناکارەمە حەیا بتگرێ، بکوژی فرووزان، دەست لە کار بکێشە،) ناڕەزایی خۆیان دهربڕی.
لەم ڕاپۆرتهدا هاتووە، بە هۆی گیان لە دەستدانی فرووزان مورادوەند، خویندکاری خەڵکی ئیلام لە شاری خوڕەم ئاوا ههروهها برینداربوونی خویندکارێکی ئەسفەهانی لەم سێڵاوەدا، بەشێکی زۆر لە خویندکاران و خەڵکی خوڕەم ئاوا دژ بە بارودۆخی نالەباری شارەکه و خەمساردی بەرپرسان لە موسەلای ئەم شارەدا کۆبوونەوە.
یەحیا عەیدی بیرانوەند، شارەداری خوڕەم ئاوا وێڕای ئاماژە بە ڕێژەی زۆری باران و شڵێوەی لە ڕادەبەدەر، کە بوو بە هۆی هەستانی سێڵاو کوتی؛” خنکانی کچە خویندکاری ئیلامی بە هۆی خەمساردی خویندکار و شۆفیری ئۆتۆمبیلەکەوە بووە و هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە ، چونکە شەقامی شوورا ۲۰میتر پردی بۆ پەڕینەوە هەیە و خوێندکاران دەبووا لە شوێنی تایبەتەوە بپەڕنەوە.”
خەڵکی ناڕازی داوای دوورکەوتنەوەی شارەدار لە کارەکەی، و هەروەها داوای لێبوردنی ناوبراو لە خەڵک دەکەن.
بە ڕای زۆرێک لە کارناسان ناوهندی شاری خوڕەم ئاوا کێشەی دەرنەچوونی ئاوەڕۆیان هەیە، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئێسلامی ئێران تا ئێستاشی لهگهڵ بێ هیچ هەوڵێکیان بۆ چارهسهریی ئەم کێشە نەداوه.