به هۆی تەقینەوەی مین ژنێک لە گوندێکی سەربە شاری پاوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیکی سنووری باشووری کوردستان برینداربوو که بە یارمەتیی خەڵکی گوندەکە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گوازرایەوە.
بهپێی هەواڵی گەییشتوو ئەم تەقینەوەیه لە زوەینێکی جێی کشتوکاڵ لە گوندی دزاوەر لە نێزیکی سنووری باشووری کوردستان ڕوویداوە و تەقینەوەکە لە کاتێکدا بووە کە بە وتەی هاوسەری ژنەکە ئەوان بۆ سەردانی باغ چونەتە ئەو ناوچهیه کە لە ناکاو مینێکی چێندراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەتەقێتەوە و بریندار دهبێ.
بهپێی ئاماری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٧٠٦٢٥٠هێکتار لە زەوینە کشتوکاڵیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسیی تەقینەوەی مین هەیە.
کۆماری ئیسلامی ئێران پاش تێپەڕبوونی دوو دەیە لە کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ پاک کردنەوەی ئەم مینانە نەناوە و تەنانەت لە زۆر کاتدا دەستی کردوە بە مینڕێژ کردنی بهشێک له ناوچهکانی دیکهی کوردستان . هەروەها لە هێندێک لە ناوچه سنوورییهکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بیانوی دژایەتی لەگەڵ حیزبهکان و پێشگرتن لە هاتووچۆی پێشمەرگە دەستی بە مین رێژ کردنی ئەو ناوچانە کردوە.