محه‌ممه‌د باقری، سه‌رۆكی ستادی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند كه له شاری حه‌له‌ب له سووریه پیشه‌سازیی موشه‌كیمان هه‌یه و له شه‌ڕی ٣٣ ڕۆژه له‌گه‌ڵ ئیسراییل كه‌ڵكی لێوه‌رگیرا.
سه‌رۆكی ستادی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسی له شه‌ڕی ٣٣ ڕۆژی نێوان ئیسراییل و حیزبۆڵای لوبنان كرد و گوتی ئێمه ئه‌و كات له شاری حه‌له‌بی سووریه مووشه‌كه‌مان دروست ده‌كرد و بۆ لوبنانمان ده‌نارد.
به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك له سووریه بۆ سه‌رده‌می پاسدار حه‌سه‌ن تێهرانی فه‌رمانده‌یه‌كی به‌ناوبانگی سپای پاسداران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بابه‌تی به‌كارهێنانی مووشه‌كی ئێران له شه‌ڕی ٣٣ ڕۆژه پێشتریش باسی لێوه‌كرابوو و له کاتی هاویشتنی ئه‌م مووشه‌كانه بۆ پاپۆڕی “هانیت”ی ئه‌رته‌شی ئیسراییل، مووشه‌كێكی دژی پاپۆڕی نوور ڕه‌وانه‌ی ئه‌م پاپۆڕه‌ی ئیسراییل كرا و تێكشكێندرا.
شایانی باسه كه به‌رنامه‌ی مووشه‌كه‌كانی بالستیكی ئێران و كۆمه‌ڵێك كاربه‌ده‌ستی پێوه‌ندیدار به‌م به‌رنامه‌یه، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ گه‌مارۆكانی ئامریكای هه‌ر له‌سه‌ر ماوه.
ئیران بە هاوکاری هێزەتوندئاژۆەکانی ناوچە لە ولاتانی یەمەن ولوبنان دەستی داوەتە سازکردنی بنکەی بەرهەم هێنانی چەکوچوڵ و لە ڕیگەی ئەوانەوە لە کەلوپەلی پیوێست بۆ پرچەککردنی وڵاتەکەی کەڵک وەردەگرێ.