ڕێكخراوی پزیشكی قانوونی ڕایگه‌یاند كه لە ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا تا ئێستا ٨٥٣ كه‌س به هۆی ڕووداوه‌كانی كار گیانیان لە دەست داوە كه ئەم رێژەیە بە براورد لە گەڵ ساڵی رابردوو زیادی کردوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، له ماوه‌ی 6 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به هۆی ڕووداوه‌كانی كار ٨٥٣ كه‌س كوژراون و له‌م ڕێژه‌یه ٨٤١ كه‌سیان پیاو و ١٢ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش ژن بوون.
له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ سهدی٤١ی هۆكاری کوژرانەکان به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزاییه‌كان بووه.
به‌پێی ئاماره‌كان، له ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ١٤ هه‌زار و ٢٨٢ كه‌س به هۆی ڕووداوه‌كانی كار برینداربوون و سه‌ردانی پزیشكی قانوونی‌یان كردوه كه له‌م ڕێژه‌یه ١٣ هه‌زار و ٥٨٢ پیاو و ٧٠٠ کەسیان ژن بوون كه ئه‌م ئاماره له چاو ٦ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوو سه‌دی ٣/٢ به‌رزبۆته‌وه.