هەڵبژێرانی دۆناڵد ترامپ بە سەرۆک‌کۆماری ئامریکا، کاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی لێکەوتەوە.
به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی له یه‌که‌م هه‌ڵویستی خۆیاندا ڕایانگه‌یاند که ده‌بێ ترامپ به ڕێکه‌وتنی “به‌رجام” پابه‌ند بێ.
محه‌ممه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی رۆژی چوارشه‌ممه‌١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به شێوه‌ی ره‌سمی به‌رانبه‌ر به سه‌رکه‌وتنی ترامپ هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی و کوتی: دەبێ ئامریکا به‌رنامه‌ی “به‌رجام” هه‌تاسه‌ر به‌ڕێوه ببا.
محه‌ممه‌د جواد زه‌ریف له چاوپێکه‌تنی خۆی له‌گه‌ڵ لازار کۆمانسکۆ هاوتا رۆمانییه‌که‌ی ڕایگه‌یاند؛ چاوه‌رێی ئه‌وه ده‌که‌ین کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی ئێمه بن که ده‌وڵه‌تی نوێی ئامریکا ڕێکه‌وتنی “به‌رجام” تا سه‌ر به‌ڕێوه ببات. و لەم بارەوە وتی: سەرۆک‌کۆماری نوێی ئامریکا ودەوڵەتەکەی لەم بارەوە بەرپرسن.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاتێکدایه که پێشتر دۆناڵد ترامپ هه‌ڕه‌شەی له ڕیکه‌وتنی نێوان ئێران ووڵاتانی ٥+١
کردبوو و له‌م باره‌وه له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وتبووی: که ڕێکه‌وتنی ناو‌کی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی به خراپترین ڕێکه‌وتن ده‌زانێ.
هاوکات له گه‌ڵ هه‌ڵوێستی جه‌واد زه‌ریف ، هاشمی ره‌فسه‌نجانیش دۆنالد ترامپی به پیاوێکی مه‌ترسیدار له‌م قه‌ڵه‌م دا.
لەم پێوەندیە‌دا بەهرام قاسمی، وەتەبێژی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی،بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری لە ئامریکا ئەو دەوڵەتەی بە پەرەپێدان بە توندوتیژی لە رۆژهەڵاتی ناڤین تاوانبار کرد و، بەجۆرێک لە جۆرەکان دەستێوەردانی ئێرانی لە وڵاتانی ناوچە بە مەبەستی بەرەنگاریی کردن لە گەڵ تیرۆریزم ناوبرد.
به وته‌ی کارناسانی سیاسی ، هه‌ڵویستی به‌رپرسانی نیزام بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که کۆماری ئیسلامی له تێکچوونی ڕیکه‌وتن‌نامه‌ی ناو‌کی دوای هاتنە سەرکاری ترامپ نیگەرانن و، سەبارەت بە یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی سووریه و کێشه‌ی فه‌له‌ستین و به‌شێک له هاوکێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست لە دەوڵەتی تازەی ئامریکا بە گومانن.