وه‌زیرێكی ئیسرائیلی ده‌ڵێ سه‌ره‌ڕای رێککەوتنی نێوان ئێران‌و وڵاتانی رۆژئاوا، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته لای ئیسرائیل كراوه‌یه.
یۆڤال شتاینتس، وه‌زیری كاروباری ستراتیژی ئیسرائیل، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێتد پرێس، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامیی وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌ر وڵاتی ئێران ئه‌گه‌ریكی هه‌رده‌م كراوه‌یه.
ئه‌و له درێژه‌دا ڕه‌خنه‌ی له‌و رێكکه‌وتنه گرت كه وڵاتانی رۆژئاوا له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران کردویانه و گوتی ئاکامی ئه‌و رێكکه‌وتنه ههلو ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌داته ئێران تا ژێرخانی ئه‌تۆمییه‌که‌ی باشتر بکا و ئه‌وه‌ش رێخۆشكه‌ر ده‌بێ بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
شتاینتس، هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد که حكومه‌تی ئیسرائیل له ئێستا له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا لهگفتتوگۆ دایه بۆ گۆڕانكاری له‌و رێکكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران کردوویانه.