به هۆی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له شاری ورمێ 7 كه‌س بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، كاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌ڕۆ له شارۆچكه‌ی سپا “فدك”ی شاری ورمێ له شه‌قامی ٢٤ میتری له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون ڕووی دا و له ئاكامدا به هۆی شه‌ڕی چه‌كداری 7 كه‌س بریندار بوون.
برینداره‌كان هه‌ر ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی له شاری ورمێ خه‌وێندراون. شایه‌تحاڵان ده‌ڵێن پێنج لاو به كلاشینكۆف ته‌قه‌یان كردوه له ئاكامدا 7 كه‌س له ڕه‌وتی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا بریندار بوون و پاشان تەقەکەران ڕایان كردوه.
شایانی باسه كه له شوێنی ئه‌م شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونە زیاتر له‌٢٠ قاپۆڕی كلاشینكۆف دۆزراوه‌ته‌وه. دوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ی پاش چه‌ند خوله‌كێك ڕایانكردوه به‌ڵام هێزه‌كانی ئینتزامیی ورمێ پاش 2 كاتژمێر ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه و ٤ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن و بۆ شوێنێكی نادیاریان دەگوێزنەوە.