دوو كه‌سی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌م شاره ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون، پاش مانگێك به دانانی بارمته ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، یاسین كه‌نعانی و عادڵ حوسێنزاده، خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه زیاتر له یه‌ك مانگ بوو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتەوە ده‌سبه‌سه‌ركرابوون به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك لە بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه کوتی: ٣ ڕۆژ له‌وه‌پێش بارمته‌مان بۆ ئازادكردنی ڕۆڵه‌كانمان داناوه به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو ئازادیان كردوون.
شایانی باسه كه یاسین كه‌نعانی، ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و عادڵ حوسێنزاده ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ خه‌ڵكی شاری سه‌قزن كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێك به بێ هیچ حوكمێك له گرتووخانە‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات گیرابوون.