كرێكاره ده‌ركراوه‌كانی مه‌یدانی نه‌وت و گازی ته‌نگه‌ی بێچار له پارێزگای ئیلام، ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری مووچه‌ی دواكه‌تووی خۆیانن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ٢٠٠ كرێكاری له ناكاو ده‌ركراوی مه‌یدانی نه‌وت و گازی ته‌نگه‌ی بێچار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئه‌م كرێكارانه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر كاره‌كانیان و وه‌رگرتنی مووچه‌ی دواكه‌تووی خۆیان بوون.
به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، تا ئێستا له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان و خاوه‌نكاره‌كانه‌وه هیچ یه‌ك له داواكارییه‌كانیان وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.
خاوه‌نكار‌ی ئه‌م مه‌یدانه نه‌وتییه سه‌ره‌تا وتوویه‌تی پێویستیم به كرێكار نییه و هه‌ر بۆیه ٢٠٠ كه‌س لەو كرێكارانەی به پێشینه‌ی كاری ٧ بۆ ٨ ساڵ كه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یەن ده‌كردوه لە جیاتی ئەوان كرێكاری دیكه و ناخۆجێیی هێناوه‌ته‌سه‌ر كار.
یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی کوتی، “هه‌ر یه‌ك له ئێمه لانیكه‌م ٣ سه‌ر خێزانین و بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانمان پاش ده‌ركرانمان تووشی قه‌یران هاتووین و پێویسته بیرێكامان بۆ بكه‌نه‌وه.”
ده‌ركران و بێكاركردنی كرێكاران له هه‌موو بواره جۆراوجۆره‌كان له ئێران، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه.
شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی به‌ڵێنی دابوو پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دژی ئێران گیروگرفتی كاروكاسبی و هه‌روه‌ها ڕكوود چاره‌سه‌ر بكا، به‌ڵام نه‌ته‌نیا باش نه‌بوو دۆخەکە له‌وه‌ی کە هه‌بوو خراپتریش كرا.