وه‌زیری ده‌س له‌کار کێشاوەی فه‌رهه‌نگ وئیرشاد ئیسلامی له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا باسی له هه‌بوونی ژووری تێکدان وبه‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی رۆحانی له نێو رێژیم کرد.
عه‌لی جه‌ننه‌تی وه‌زیری پێشووی فه‌رهه‌نگ وئیرشاد ئیسلامی به دانپێنان به‌وه‌ی که له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی ده‌وڵه‌تی یازدەههم له لایه‌ن بناژۆخوازانی رێژم “ژوورێک بۆ تێکدان وبه‌ره‌نگاری کردن له گه‌ڵ سیاسه‌ت وپلانه‌کانی” ئه‌م ده‌وڵه‌ته پێکهاتووه ، ڕایگه‌یاند که به‌شێوه‌ی سیستماتیک و رێکخراوه‌یی ناوه‌نده بناژۆخوازه‌کان دژ به به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌ت وپلانی ده‌وڵه‌تی رۆحانی راوه‌ستان و به به‌کار هێنانی تریبوونی نوێژی هه‌ینی و ده‌زگایی قه‌زایی وهێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی نایاسایی، هه‌وڵیان دا که به‌رانبه‌ر به وه‌زاره‌تخانه‌ی فه‌رهه‌نگ وئیرشاد ئیسلامی له‌مپه‌ڕ سازبکه‌ن. له‌م پێوه‌ندییه‌دا ناوبرا به ئاماژه کردن به رێگه‌نه‌دان به به‌ڕێوه‌چوونی کۆنسێرت له شاری مهشهد و قوم گوتی: سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌یکه کۆنسێرته‌کان رێگه‌پێدراو بوون به‌ڵام هه‌مان ژووری دژ به ده‌وڵه‌ت له نێو رێژیم له رێگه‌ی جۆربه‌جۆره‌وه هه‌وڵیان دا که ئه‌و کۆنسێرتانه به‌ڕێوه نه‌چێ و سێ کوچکه‌ی ده‌زگای قه‌زایی و وته‌بێژه‌کانی هه‌ینی و هێزهسهرکوتکهرهکان له‌م باره‌وه تاوانبارن.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری پێشووی فه‌رهه‌نگ وئیرشادی ئیسلامی له کاتێکدایه که دوابه‌دوای هه‌ڵوێست گرتن و هێرش کردنی نوێنه‌ری خامنه‌یی له شاری مه‌شهه‌د به‌رانبه‌ر به به‌ڕێوه‌چوونی کۆنسێرت له‌وشاره، لە ئەنجامدا عه‌لی جه‌ننه‌تی مل که‌چی عه‌له‌مولهودا نوێنه‌ری خامنه‌یی له مه‌شهه‌د بوو و کۆنسێرته‌کانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دوابه‌دوای شاری مهشهدیش نزیک به حەوت شاری دیکه‌ش له‌سه‌ر بڕێاری وته‌بێژه‌کانی رۆژی هه‌ینی که نوێنه‌ری خامنه‌یین باسیان له‌وه‌کرد که رێگه ناده‌ن له شاری ئه‌وانیش کۆنسێرت به‌ڕێوه‌بچێ و به دیارده‌ی رۆژئاوایی وخهساریی ئیخلاقییان له قه‌ڵه‌م دا.
عه‌لی جه‌ننه‌تی له دوایین لێدوانی خۆێ دا گوتی: هه‌ر له ده‌سپێکی هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی یازده‌یه‌م ژوورێک بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر ده‌ستی بناژۆخوازه‌کان پێکهات و به‌تایبه‌تی له کاروباری وه‌زاره‌تخانه‌ی فه‌رهه‌نگ وئیرشادی ئیسلامی ده‌ستێوه‌ردانیان کرد.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه باس له هێندێک ناوه‌ندی سه‌ره‌ڕۆ کە ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ده‌وڵه‌ت دەکەن، باسێکه که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی ده‌وڵه‌تی خاته‌میشدا لە گۆڕێ‌دا هەبوو.