له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه كۆمه‌ڵێك دوكان و فرۆشگای به‌هاییه‌كان له ئێران داخران.
كۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌كان وێڕای به‌داخبوونیان له داخرانی دوكان و فرۆشگاكانیان ڕایگه‌یاند كه ڕه‌وتی داخرانه‌كان له كاتێكدابوو كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پشووی به‌هاییه‌كان بووه و پاشان مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان پێنه‌دراوەتە‌وه.
پێشێلكردنی مافی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌ییه‌كان و به‌تایبه‌ت به‌هاییه‌كانی له ئێران له حاڵێكدایه كه ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئێران و هێندێك پارێزه‌ری ناسراوی ئێرانی وەک عه‌بدولكه‌ریم لاهیجی و شیرین عیبادی، چه‌ندین جار به‌یاننامه‌یان سه‌باره‌ت به سه‌ركوتی به‌هاییه‌كان ده‌ركردوه.
كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی به‌هاییه‌كان له نامه‌یه‌كدا داوایان له حه‌سه‌ن ڕۆحانی كردوه كه پێش به سه‌ركوتی ئابووریی به‌هاییه‌كان بگرێ.
له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه كه داخرانی دوكان و فرۆشگاكانی به‌هاییه‌كان له ئێران ئاپارتایدی ئابووریی دژی به‌هاییه‌كانه كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی و حكومه‌تیی ئێران بەڕێوە دەچێ.
شێوازه‌كانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ڵاواردنی به‌هاییه‌كان قه‌ده‌غه‌كردنی ٣ نه‌سڵی به‌هاییه‌كان له كاروباری ده‌وڵه‌تی، بێبه‌شكردنیان له كاروباره ئابوورییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت، پێنه‌دانی مۆڵه‌ت بۆ كرانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌وره‌ها بێبه‌شكردنیان له په‌روه‌رده و فێركردن له ئاستی زانكۆكان.
به‌پێی راپۆرتی نوێنه‌ری پله‌به‌رزی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی به‌هاییه‌كان له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی‌٢٠١٥ تا ئێستا زیاتر له‌٨٦٠ كه‌س له به‌هاییه‌كان له ئێران ده‌سبه‌سه‌ركراون و نزیك به 275 كه‌سی دیكه‌ش زیندانی كراون. هەروەها له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به‌هاییه‌كان به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی سزای قورس دراون.
شایانی باسه كه قانوونی بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی ئێران ئایینی به‌هایی به ڕه‌سمی ناناسێ.