وته‌بێژی پێنتاگۆن له كاردانه‌وه بە قسه‌كانی فیروزئابادی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێرشی فڕۆكهشهڕكهرهكانی ئێران بۆسه‌ر داعش له خاكی عێراق گوتی، هیچ ڕاپۆرتێكی له‌م پێوه‌ندییه‌دا نه‌بینیوه.
پیتێر كۆك، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا شه‌وی ڕابردوو له نێوكۆڕی هه‌واڵنێراندا له‌باره‌ی دوایین بارودۆخی عه‌مه‌لیاتی ئازادكردنی موسڵ کوتی: هێزه‌كانی عێراقی به هاوكاریی هێلیكۆپتێره ئاپاچییهكانی ئا‌مریكا پێشڕه‌وی باش دەكه‌ن و ڕۆڵی ئامریكای لەو نێوەدا به گرینگ زانی.
هه‌روه‌ها ناوبراو له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سووریه‌شدا کوتی، بارودۆخی سووریه و عێراق لێك جیاوازن، له سووریه، هاوپه‌یمانانی ئا‌مریكا له زهویەوە ده‌تواننن پێشڕه‌وی باشتر بكه‌ن و ئامریكاش به‌رده‌وام پشتیوانی‌یان لێ ده‌كا.
له درێژه‌دا یه‌كێك له هه‌واڵنێران ئاماژه‌ی به قسه‌كانی حه‌سه‌ن فیروزئابادی سه‌رۆكی پێشووی ستادی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كرد كه گوتبووی فڕۆكهشهڕكهرهكانی ئێمه له عێراق دژی داعش له شه‌ڕدان.
وته‌بێژی پێنتاگۆن له‌م پێوه‌ندییه‌دا کوتی، له‌مباره‌یه‌وه هیچ ڕاپۆرتێك نییه و نه‌بینراوه و ئه‌مه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی عێراقه کە ده‌توانێ بڕیار بدا كام هێز له‌كام شوێنی عه‌مه‌لیاته‌كانی دژی داعش به‌شدار بێ.