له کاتێکدا ڕاپرسییه‌کان باسیان له سه‌رکه‌وتنی دێموکراته‌کان وپێشکەوتنی هیلاری کلینتۆن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی ئامریکا دەکرد، پاڵیوراوی کۆماریخوازه‌کان دۆناڵد ترامپ توانی به وه‌ده‌ست هێنای ئاستێکی بەرزی ده‌نگه‌کان ببێتە سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا.
دۆناڵد ترامپ به ئاماده‌بوون له نێو ئاپۆرای ده‌نگده‌رانی سه‌رکه‌وتنی خۆی له ٥٨مین هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆكکۆماری له وڵاته‌که‌یدا ڕاگه‌یاند و کوتی که هیلاری کلینتۆنیش له ڕیگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پێرۆزبایی لێکردوه.
ناوبراو توانی زیاتر له ٢٧٠دهنگی ئیلێکتراڵ به ده‌ست بهێنێ و ببێت به چل و پێنجەمین سه‌رۆککۆماری ئامریکا. دۆناڵد ترامپ له هیندێک له پارێزگاکانی ئامریکا کە به شێوه‌ی سوننه‌تی هۆگری دێموکراته‌کانن توانی ده‌نگێکی زۆر بۆ خۆی دهستەبهربکات وببێته هۆی سه‌رسۆڕمان.
به پێی ڕاپۆرتی “رویتر” سه‌رکه‌وتنی ترامپ له پارێزگاکانی فلۆریدا و ئوهایو، که چاوهڕوهانی ده‌کرا هیلاری کلینتۆن براوه‌بێ ، بۆته هۆی شوێندانه‌ری له‌سه‌ر بازاری بۆرس و له سه‌ر ناوه‌نده ئابوورییه‌کان کاریگه‌ریی نه‌رینی داناوه.
به پێی هه‌واڵی “سی ان ان” دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی ترامپ بازاری بۆرسی هونگ کونگ سه‌تا سێ تووشی داشکان بووه، هه‌روه‌ها بازاری بۆرسی توکیۆسەتی چوار داشکا.
سه‌رکه‌وتنی کۆماریخوازه‌کان له هه‌ڵبژاردن سەرکۆماری هاوکات بوو له گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و حیزبه له هه‌ڵبژرادنه‌کانی پاڕلمانی ئه‌و وڵاته و به پێی هه‌واڵی رویترز” کۆماریخوازه‌کان زۆرینه‌ی پارلمانی نوێنهرانیشان به ده‌ست هێناوه.
سه‌رکه‌وتنی دۆناڵد ترامپ، کۆمه‌ڵیک هه‌ڵوێستی لێ که‌وتووته‌وه و له‌م باره‌وه هاشمی ره‌فسه‌نجانی وێڕای باس له‌وه که سیاسه‌تی هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌کیی ئامریکا وێکچوونیان هه‌یه و یه‌کسانن، نیگەرانی خۆی لە هه‌ڵبژاردنی ترامپ وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری ئامریکا ده‌ربڕی وترامپی به پیاوێکی مه‌ترسیدار ناوبرد.