پیرۆزبێ ٢٦ ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان
بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشان و گیان فیدایی ڕۆڵەکانی گەل ، پێشمەرگە گیان لە سەر دەستەکانی کوردستان ، کۆمیتەی بەرێوەبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ شەوئاهەنگ و جێژنێکی ڕێزلێنان لە پێشمەرگەی کوردستان لە ڕێکەوتی ١٧ ـ ١٢ ـ ٢٠١٦ لە ساڵۆنی قوتابخانەی فۆلکونگا سکولان پێک دێنێ.
بۆ ڕێزلێنان لە هەیبەت و ناوی بەرزی پێشمەرگە داوا لە هەموو ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها کوردانی دانیشتوو و ئازادیخواز و پێشمەرگە خۆشەویستی کوردستان دەکەین بەشداری ئەم شەوئاهەنگە بن و بە بەشداریتان ڕێز لە لەخۆبردوویی و فیداکاری پێشمەرگەی کوردستان بگرن.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ ـ ١٢ ـ ٢٠١٦
کاتژمێر ١٧ بۆ ٢٤
شوێن قوتابخانەی فۆلکۆنگا سکولان لە شاری لینشۆپینگ
Folkungagatan 20 Linköping
کۆمیتەی ئامادەکاری جێژنی ٢٦ ی سەرماوەز
یەکیەتیی کوردان