بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان وکورد، چەند رۆژ لەوە پێش ئەبووبەکەر پوورفاتمی خەڵکی گوندی قورچاوە سەر بە شاری پێرانشار کە لە باشووری کوردستان خەریکی کرێکاری بووە ، بە رووداوی دڵتەزێنی سووتان گیان لەدەست دەدا.
ناوبرا کە سەر بە بنەماڵەیەکی شەهیدی حیزبە، بە هۆی دەسکورتی ونەبوونی کار،بەمەبەستی کرێکاری رووی لە باشووری کوردستان کردبوو. هەروەها منداڵێکی ناوبرا لە کاتی کارکردن لە کوورەخانە لاقێکی لە دەست داوەو هیچ ناوەندێکی حکوومەتیش بەرانبەر بە کەمئەندامبوونی ئەو منداڵە ئاوڕێکی لێ نەداوەتەوە.
شایانی باسە کە خەڵکی گوندەکانی سەرسنوور بەهۆی نەبوونی کەرتی تایبەت بە کار، بۆ دابینکردنی بژیوی ژیان روو لە باشووری کوردستان دەکەن.