بە پێی هەواڵی گەیشتوو رۆژی ١٧ی خەزەڵوەر کەسایەتییەکی نیشتماندۆست سەربەبنەماڵەیەکی خۆشناوی شاری مەهاباد بەناوی مستەفا مەهاجیری ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو بە هۆی هەڵسوکەوتی کوردانەو هەستی بوێرانەی بەرانبەر بە بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی چەندین جار لە لایەن ئیتڵاعاتەوە بانگ کراو هەڕەشەیان لێکردبوو، بەڵام ناوبرا تا دوایین ساتی ژیان بە روحی لێبوردەییەوە پاڵپشت و پشتیوانی خەڵکی خۆی مایەوە.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەوسەرەخۆشی بە بنەماڵەو سەرجەم کەسوکاری خواڵێخۆشبوو،خۆی بە هاو خەمیان دەزانێ.