دوو به‌ندكراوی كورد، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد و هاوكات دووی دیكه‌ش له زیندانی قوروه بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری ئینفرادی گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو 2 به‌ندكراوی كورد له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی کڕین و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر لە سێدارە دران.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ڕه‌حیم محه‌ممه‌دپوور و كه‌سێكی دیكه به ناوی مێهدی کە شۆره‌تی نه‌زانراوه له زیندانی مه‌هاباد ئێعدام كران.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له ئێران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه دوو به‌ندكراوی دیكه له زیندانی قوروه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری ئینفرادیی هه‌مان زیندان گواسترانه‌وه.
ئه‌م دوو به‌ندكراوه به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ حه‌یده‌ری، خه‌ڵكی شاری قوروه و بابه‌ك حه‌سه‌نزاده خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت ئێستا له ژووری ئینفرادیی زیندانی قوروه‌دا چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكرانی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده پێشتر له به‌ندیخانه‌ی شاری هه‌مه‌دان هه‌ركام زیاتر له 4 ساڵ له‌م زیندانه‌دا بوون و ماوه‌ی 20 ڕۆژه بۆ به‌ندیخانه‌ی قوروه گواستراونه‌ته‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌كانیان توانییان بۆ دوایین جار چاویان به ڕۆڵه‌كانیان بكه‌وێ. شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ به‌م زووانه لە سێدارە بدرێن.
شایانی باسه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی دوباره ده‌ستی به ئێعدامكردنی به‌ندكراوانی خۆی كردۆته‌وه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی له هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام بۆ قاچاخچیانی ماده‌ی هۆشبه‌ر دان.