لە دەسپێکی ساڵی خوێندن لە ئێراندا دیسان نالەباریی دۆخی قوتابخانەکان خرایە بەرباس و تا ئێستاش بەرپرسانی بواری پەروەردە وڕاهێنان هیچ چارەسەرییەکیان نەدۆزیوەتەوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو قوتابیانی گوندی گەڵا سپی سەربەشاری جوانرۆ لە پێدوایستی گونجاو و شوێنی خوێندن بێبەش کراون و ئەو قوتابیانە لە کانتینێردا ساڵی نوێی خوێندنیان دەسپێکردوە.
ئەمە لەکاتێک دایە هیچ چەشنە ئیکمانات وپێدوایستی بۆ ئەومنداڵانانە دابین نەکراوەو بە هۆی ساردیی شوێنی وانە گوتنەوە بەشیک لە منداڵان تووشی نەخوشینی ئانفۆلانزا بوون.
سەرپەرەستی یەک لەو قوتابیانە ڕایگەیاندوە کە سەرەڕای ئەوەی کە نامە وسکاڵای خۆمانمان ڕادەستی بەرپرسان کردوە بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتوە و هیچ لایەنێک خۆی بە بەرپرس نازانێ و ئەمەش بۆتە هۆکارێک کە چەندین منداڵ واز لە درێژەدان بەخوێندن بهێنن.
ماوەیەک لەمەوپێش مەرزبان نەزەری، بەڕێوەبەری گشتیی نوێکردنەوە و تەیارکردنی قوتابخانەکانی پارێزگای کرماشان گوتی: بۆ کۆکردنەوەی سۆبە نەوتییەکان و دانانی سیستمی گەرمکەرەوەی قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایە ٢٠ میلیارد تمەنمان پێویستە کە وەزارەت نییەتی. هەر لەم بارەوە شەهرام سەعیدی، بەڕێوەبەری گشتیی نوێکردنەوە و تەیارکردنی قوتابخانەکانی پارێزگای سنەش ڕایگەیاندوە کە ئێستا٥٧٠ قوتابخانەی ئەو پارێزگایە سیستمی گەرمکەرەوەی بەڕۆژیان نییە، هەروەها سەدی ٤٠ی قوتابخانەکانی پارێزگاش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و چاک کردنەوە هەیە.
نالەباریی دۆخی قوتابخانەکان لە گوندەکانی کوردستان بەتایبەتی گوندەکانی سەرسنوور هۆکاری سەرەکیی وازهێنانی منداڵان لە خوێندنن.