له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك حه‌وتوودا ٣ كه‌س له شاره‌كانی ورمێ، سه‌لاسی باوه‌جانی و نه‌هاوه‌ند خۆیان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان ٣ لاو و مێرمنداڵ له شاره جیاجیاكانی كوردستان به هۆی هه‌ژاری، بێ هیوابوون به ژیان و بێكاری كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا.
لاوێكی ته‌مه‌نی ٢١ ساڵ به ناوی پێژمان خه‌شمانپوور، كوڕی لوقمان خه‌ڵكی گوندی ڕاژانی سه‌ربه پارێزگای ورمێ به تاپڕ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
خوشكه‌كه‌ی كه بۆ ڕزگاركردنی برا‌كه‌ی شووشه‌ی ژووره‌كه‌ی به‌ده‌ست شكاندبوو به بڕینی شاده‌ماره‌كانی ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ خه‌وێنداروه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ گرفتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
هه‌روه‌ها لاوێكی دیكه‌ی كورد به ناوی مه‌حموود سوبحانی له ئاوایی ئزگله‌ی سه‌ربه شاری سه‌لاسی باوه‌جانی له پارێزگای كرماشان به هۆی نه‌بوون كار و هه‌ژاری خۆی خه‌نكاند.
له‌لایه‌كی دیكه له به‌خشداریی “گیان”ی سه‌ربه شاری نه‌هاوه‌ندی هه‌مه‌دان مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵه‌ی لوڕ كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێ.