یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی، ڕاوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی، مه‌سعود بازرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی به هاوكاریكردنی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستان تاوانبار كرد.
ڕه‌حیم سه‌فه‌وی ده‌ڵێ هێزه‌كانی داعش تا نزیك شاری هه‌ولێر هاتبوون ئێمه فریایان كه‌وتین و به‌رگریمان له شاری هه‌ولێر كرد.
ڕاوێژكار عه‌لی خامنه‌یی له كاروباری نیزامی، كۆنسۆڵگه‌ری عه‌ره‌بستان له هه‌رێمی كوردستانی به‌وه تاوانبار كرد كه عه‌ربستان له‌پێش چاوی بارزانی چه‌كوچۆڵ به حیزبه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌دا و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه و ئێمه‌ش له‌مه‌وبه‌دواوه هاوكارییان ناكه‌ین.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فارس، یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی گوتی، ئێمه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان باشه و له‌گه‌ڵ به‌شه‌كه‌ی دیكه پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆمان نییه.
ڕاوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، بارزانییه‌كان ئیزنیان داوه كه عه‌ره‌بستان له هه‌ولێر باڵوێزخانه‌ی هه‌بێ و چه‌كوچۆڵ به حیزبه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری ئیمه بدا و ئێمه ناوبراو وریا ده‌كه‌ینه‌وه که پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی خۆیدا بكا.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، هه‌رێمی كوردستان به‌بێ پشتیوانی كۆماری ئیسلامی سه‌ركه‌وتوو نابێ، ئه‌وان ته‌نیا ڕێگه‌ی ئاسمانیان هه‌یه و هیچ ده‌ره‌تانی دیكه‌یان نییه.
پێشتریش كاربه‌ده‌ستانی پله‌به‌رزی كۆماری ئیسلامی وه‌ك عه‌لی شه‌مخانی، سه‌رۆكی شۆاری ئه‌منیه‌تی میللی، عه‌ره‌بستانی به دروستكردنی نائه‌منی و ئاژاوه‌گێڕی له ناوچه‌کە تاوانبار كرد و کوتی، پشتیوانی نیزامی له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كا . هه‌روه‌ها موحسین ڕه‌زاییش له‌م پێوه‌ندییه‌دا وتبووی عه‌ره‌بستان، هه‌رێمی كوردستانی كردۆته پایه‌گایه‌كی نیزامی و له‌م شوێنه‌وه له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌کەدا ده‌بێ.
كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌وه تۆمەتبار كرد كه له پێناو ئامانجه‌كانی وڵاتی عه‌ره‌بستان، خه‌باتی چه‌كدارییان ده‌ست پێكردۆته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه ڕه‌دكرایه‌وه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وتووێژێكدا به بی بی سی ڕاگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌كداركردنی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستان، هیچ ڕۆڵێكی نه‌بووه و ئه‌م قسانه‌ی به بێ بنه‌ما و دوور له ڕاست زانی.