له باكووری كوردستان دوو كه‌سی دیكه له پاڕلمانتارانی كورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركران.
به‌دوای كودتای سه‌رنه‌كه‌وتووی توركیه و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییانە و دەسبەسەر کرانی به‌شێك له ڕێبه‌رانی كورد له باكووری كوردستان هه‌ر ئێستا له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی توركیه خۆپێشاندان و ڕێپێوان به‌رده‌وامە، ده‌وڵه‌ت به ناچاری په‌نای بۆ ده‌سبه‌سه‌ركردنی خه‌ڵك بردوو وه‌ك نازییه‌كانی ئاڵمان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی، سهباحەت تۆنجەل ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له پێناو به‌دواداچوونی قه‌زایی كاربه‌ده‌ستانی كورد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه له پارێزگای ئامه‌د له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیه ده‌سبه‌سه‌ركرا.
هه‌روه‌ها نیهاد ئاكدۆغان، نوێنه‌ری شاری حه‌كاری له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیه‌وه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دواییانه ده‌سبه‌سه‌ركرا.
پێشتر ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ند كه‌س له ڕێبه‌رانی كوردی باكووری و ئه‌ندامانی پارتی دێموكراتیكی گه‌لانی ده‌سبه‌سه‌ر كردبوو. سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وانه‌ی ئانكارا، ڕه‌خنه و كاردانه‌وه‌ی توند له سه‌راسه‌ری جیهان دژی ئه‌م ده‌وڵه‌ته کرایەوە.