پارتی دێموكراتیكی گه‌لان له توركیه ڕایگه‌یاند كه هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كمان له پارلمانی توركیه ڕاده‌گرین.
ئه‌م پار‌ته ڕایگه‌یاندووه كه هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆمان له پارلمانی توركیه بەهۆی ده‌سبه‌سه‌ركرانی دوو ڕێبه‌ر و چه‌ند ئه‌ندامی ئه‌م پار‌ته ڕاده‌گرین.
ئایهان بیلگێن، وته‌بێژی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان له شاری ئامه‌د وێڕای ئاماژه به‌م هه‌واڵه گوتی، پاش وتووێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان بڕیارماندا له پارلمانی توركیه هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆمان ڕابگرین و نوێنه‌ره‌كانمان بگه‌ڕێنینه‌وه نێو خه‌ڵك.
به‌قسه‌ی ناوبراو، ئه‌ندامانی ئه‌م پار‌ته هه‌ر ئه‌ندامی پارلمانن و واز له پۆسته‌كانیان ناهێنن، به‌ڵام به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌ن. ئه‌م حیزبه له پارلمان‌دا 59 كورسی هه‌یه.
ده‌سبه‌سه‌ركرانی فیگێن یوكسك‌داغ و سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش، دوو ڕێبه‌ری پارتی دێموكراتیكی گه‌لان و چه‌ند ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌م پار‌ته، كاردانه‌وه‌ی توندی دژه به ئه‌ردۆغان لێكه‌وتۆته‌وه.
بن عه‌لی بیلدریم، سه‌رۆك وه‌زیری توركیه لەبەرامبەر ئەم هه‌ڵوێستەی ئەندامانی پارلمانی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان دژکردەوەی نواند و گوتی، ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی پارتی دێموكراتیكی گه‌لان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان نه‌كه‌ن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه پارلمان خیانه‌تیان له خه‌ڵكه‌كه‌یان كردوه.
هاوكات ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه‌ش گوتی، گوێمه له‌م ڕه‌خنانه نییه كه دژی سه‌ركوتی دژه‌به‌رانم لێم ده‌گیردرێ و ئورووپاشی سه‌بارەت به پشتیوانی كردن له حیزبی كرێكارانی كوردستان تاوانبار كرد و گوتی، هه‌ر كه‌س به دیكتاتۆڕم ده‌زانێ، پێم گرینگ نییه.