گاردی ساحیلیی ئیتالیا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ٢ هه‌زار په‌ناخوازمان له ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیترانه ڕزگار كردووه و هه‌روه‌ها ١٠ ته‌رمی بێ گیانیشمان دۆزیوه‌ته‌وه.
هاوكات ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێکیدا ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ٤٢٢٠ په‌ناخواز له ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه خنكاون، ئەوه له حاڵێكدایه كه ئه‌م له ساڵی ٢٠١٥ ش سه‌رجه‌م ٣٧٧٧ كه‌س گیانیان لەدەست داوە.
ئه‌م ڕێكخراوه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، ١٥٩ هه‌زار و ٤٩٦ كه‌س خۆیان گه‌یاندۆته كه‌ناره‌كانی ئیتالیا. هاوكات ڕاگه‌یه‌نه‌كانی وڵاتی ئاڵمانیش بڵاویان كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رناگرین.
وه‌زیری نێوخۆی ئاڵمان داوای له ولاتانی یه‌كێتیی ئورووپا كرد كه هه‌ر په‌نابه‌رێك خۆی گه‌یانده ئاوه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا، دەزبەجێ بۆ ئەفریقا بگوازرێنه‌وه و قۆناخه‌كانی وه‌رگرتنی په‌ناخوازی له وڵاتانی دیكه تێپه‌ڕێنن و پاشان بۆ دوایین ته‌ئید خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و وڵاته‌ی كه داوای په‌نابه‌رییان لێكردوه.
داواكاریی وه‌زیری نێوخۆی ئاڵمان له یه‌كیه‌تیی ئورووپا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وڵاته سیاسه‌تی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ریی گۆڕیوه.