هێزه‌کانی سووریه‌ی دێموکرات، ئۆپه‌ڕاسیونی ئازادکردنی شاری “ره‌قه” وه‌ک ناوه‌ندی هه‌رە گرینگی داعشیان ده‌سپێکرد.
له‌م ئۆپهڕاسیونه پێشوه‌خته‌دا هێزه‌کانی سووریه‌ی دێمۆکرات که له چه‌کدارانی کورد و عه‌ڕه‌ب و تورکه‌مه‌ن و به‌شێک له ئاشورییه‌کان پێکهاتووه، هێرشی سه‌ربازییان بۆ ئازادکردنی شاری ره‌قه له ژێر ناوی “تووڕه‌یی فورات” ده‌سپێکردوه‌و تا ئێستاش روون نیه که کام لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتییان لێدەکا، ئه‌گه‌رچی له هێندیک وێنه‌ی بڵاوکراوەدا باس له به‌شداریی کردنی هێزه ئامریکاییه‌کان ده‌کرێ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
شاری “ره‌قه” دوابه‌دوای هێرشی تێرۆریسته‌کانی داعش بۆ سه‌ر سووریه داگیرکراوه‌و، له‌و کاته‌وه یه‌کێک له ناوه‌نده هه‌رە گرینگه‌کانی داعش بووە.