جەعفەرمونتەزری دادستانی گشتیی رێژیم ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٢٠٠ میلیارد تمەن لە دوو بانکی میللی و میللەت لە لایەن چەند بەرپرسەوە حەپەلووش کراوە.
هەروەها لە چەند حەتووی ڕابردوودا، ئەندامێکی بەرێوەبەریی مەجلیس واتە رەنجبەرزادە لە پێوەندی لەگەڵ ناڕوونیی ماڵی لە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن لەم بارەوە گوتی: بڕی ٨ هەزارمیلیارد لە سەندووقی فەرهەنگیانی سەربەو وەزارەتخانەیە دزراوەوە و لە نێوان چەند کاربەدەستدا دابەش کراوە.
ماوەیەک لەمەوپیش دوابەدوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری پەروەردە و فێرکردن، یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی رایگەیاند کە ئەم دەست لەکارکێشانەوەیە پێوەندیی بە گەندەلیی ئابووری ئەو وزارەتخانەوە هەیە.
گەندەڵیی ئابووری و ناروونیی ماڵی و بەرتیل و دزی کردن لە دارایی گشتیی گەیشتۆتە ئاستێک کە دەمڕاستەکانی رێژیم بە کارەساتی ناودەبەن و بە گوتەی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیری کە گوتبووی: “گەندەڵیی ماڵی گەیشتۆتە سنووری لێکهەڵوەشانی رێژیم و دەوڵەت توانای لێپرسینەوەی نیە.