بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنەوە، بڕیارە ئیجلال قەوامی رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ لە سنە بە زوویی دادگایی بکرێ.
ئەم رۆژنامەنووسە بەپێی سکاڵای ئەندامێکی شوورای شاری سنە واتە فەردین زەمانی بانگهێشت کراوە بۆ دادسەرای گشتیی وئ ینقلابی سنەو بریارە لە رۆژی سێ شەممە ١٨ سەرماوەز دادگای بکرێ.
شایانی باسە کە ئەم رۆژنامەنووسە، تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراستی وەپاڵ خراوەو رەنگە بە تۆمەتی شێواندنی بێروڕای گشتیی سزابدرێت.