سپای پاسداران و به‌سیج به‌تایبه‌تی ده‌ستیان داوه‌ته کۆمه‌ڵیک چالاکیی ته‌بلیغاتی به دژی به‌رهه‌ڵستکارانی رێژیم و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لاوان و مێرمنداڵانیان کردۆته ئامانج.
به پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ی که به ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” گه‌یشتووه، بۆ چه‌ند مانگێک ده‌چێ که سپای پاسدارانی پارێزگا جیاجیاکانی کوردستان ده‌ستیان دواه‌ته کۆمه‌ڵێک چالاکیی به‌ربڵاو به‌دژی نه‌یارانی رێژم و خه‌ریکی پیلان‌گێرین.
سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به داگیرکردنی ناوه‌نده فه‌رهه‌نگییه‌کان هه‌رچه‌ند وه‌خت جارێک به بیانووی جۆراوجۆر، به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بانگه‌شه بۆ سیاسه‌تە دژی گەلییەکانی رێژیم و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان به چه‌واشه‌کاریی به‌رانبه‌ر به به‌رهه‌ڵستکارانی رێژیم، به‌تایبه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان؛ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زیاتر لاوان و مێرمنداڵانی کورد هه‌ڵده‌بژێری و به ناردنی فه‌رمانده و کارناسانی خۆی بۆ قوتابخانه‌کان و به‌رێوه‌بردنی رێوره‌سمی پێوه‌ندیدار له هه‌وڵی ئه‌وه دایه بۆشایی زیاتر بخاته نێوان لاوانی کورد و حیزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان و به‌جۆرێک بیانکاته داره‌ده‌ستی سیاسه‌ت و پیلانه‌کانی خۆیان.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ، به‌سیجی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان هه‌موو توانای خۆیانیان وه‌گه‌ڕ خستووه بۆ کارتێکه‌ریی زیاتر له‌سه‌ر لاوان و راکێشکردنیان بۆ ناوه‌نده‌کانی سه‌ر به سپای پاسداران.
هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی حه‌تووی به‌سیج، له شاری دێولان کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌و پلانی دیاریکراویان بەڕێوەبردووە وه‌کوو بردنی لاوان و مێرمنداڵان بۆ ناوچه سنوورییه‌کان و وێناکردنەوەی شه‌ڕی ئێران و عیراق له ژێر ناوی “کاروانی نوور”و هه‌روه‌ها به‌ڕیوه‌بردنی چه‌ندین کۆبوونه‌وه و سمیناری تایبه‌ت به به‌سیج و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تیه‌و، بانگه‌شه کردنی لاوان بۆ ناونووسی لە به‌سیج ئەنجامدانی مانۆری نیزامی له به‌رچاوترین پیلان و کاره‌کانی سپای پاسداران لەو ناوچەیە بووە.