له سێیه‌مین رۆژی ده‌سبه‌سه‌رکرانی هاوسه‌رۆکه‌کانی هه‌ده‌پە و ئه‌ندام پارلمانه‌کانی پارتی دێموکراتیکی گه‌لان له لایه‌ن پۆلیسی تورکیەوە، شه‌پۆلی خۆپێشاندان و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نادێموکراتیکه به‌رده‌وامه.
رۆژی 16ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کوردانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند و ئاڵمان ده‌ستیان دایه خۆپێشاندان و ئه‌م کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانیان به توندی شه‌رمه‌زار کرد. هه‌روه‌ها له چه‌ندین شاری تورکیه‌ش به‌تایبه‌تی لە ئه‌سته‌مبوڵ خه‌ڵک هاتنه سه‌رشه‌قام و خوازیاری ئازادکردنی رێبه‌ران و نوێنه‌رانی پارتی دێموکراتیکی گه‌لان بوون.
هه‌ربه‌م بۆنه‌وه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 16ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، رێکخراوه‌کانی شاری سۆران له باشووری کوردستان به ده‌رکردنی بڵاوکراوه‌یه‌کی هاوبه‌ش و ڕێکخستنی خۆپێشاندانێک له شاری سۆران، ده‌سبه‌سه‌ر کردنی نوێنه‌رانی هه‌ده‌پە”یان ئیدانه کرد‌و خوازیاری چاره‌سه‌ریی کێشه‌کە بە شێوازی ئاشتییانەو بوون.
هه‌روه‌ها فراکسیۆنی نوێنه‌رانی کوردیش له مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی ئێران ده‌سبه‌سه‌رکردنی رێبه‌ران و نوێنه‌رانی “هه‌ده‌په”یان مه‌حکووم کرد