لاوێن كه‌ریمی به‌ندكراوی سیاسی و خوێندكاری لیسانسی مودیرییه‌ت له زیندانی هه‌مه‌دان به هۆی خۆێنڕێژیی مێعده، پێویستی به چاره‌سه‌ریی پزیشك له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار له ناردنی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه خۆیان بواردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه نێوخۆییه‌كان، ئه‌م خوێندكاره كورده له گرتنگه‌ی شاری سه‌قز به هۆی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌وە تووشی نه‌خۆشیی مێعده هاتووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پزیشكانی به‌ندیخانه پێیان ڕاگه‌یاندوه كه ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی زیندان چاره‌سه‌ر بكرێ و به‌رپرسێك به ناوی ڕه‌جه‌بی به لاوێنی ڕاگه‌یاندوه كه ئیدارەی ئیتلاعات ئیزن نادا كه له ده‌ره‌وه‌ی زیندانی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێ.
لاوێن كه‌ریمی ته‌مه‌نی ٢٦ ساڵ، خوێندكاری لیسانسی مودیرییه‌ت، له ڕۆژی ٢٤ی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانەوە له ماڵی باوكی له سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش ئەو شارەوە ٥ ساڵ و ٦ مانگ حوكمی ته‌عزیریی بۆ بڕایه‌وه و پاش ناڕه‌زایه‌تیی پارێزه‌ره‌كه‌ی و پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌یدا بۆ ٣ ساڵ و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی هه‌مه‌دان مه‌حكوم كرا.
لاوێن پێشتریش ٣ جار له ساڵه‌كانی ٩٢ و ٩٤ به تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبه كوردییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ركرابوو و هه‌موو جارێ به كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوو.
له لایه‌كی دیكه‌ش مریه‌م موقه‌دده‌سی به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده كه به تۆمه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ئێعدامی شیرین عه‌له‌م هولی، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌كیلی، عه‌لی حه‌یده‌ری و مێهدی ئیسلامیان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو، حوكمی ٩ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا و ئێستا ٦ ساڵه له زیندان دایه و سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشیی گورچیله‌كانی له مافی وه‌رگرتنی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌شكراوه