مه‌ئمووره لیباس شه‌خسییه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعات له شاری بۆكان، به‌بێ هیچ به‌ڵگه و مۆڵه‌تێك، دوو برایان به لێدان و كوتان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه، دوو برا به ناوه‌كانی مسته‌فا شێخی و دیاكۆ شێخی، خه‌ڵكی شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌م شاره ده‌سبه‌سه‌كران.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كاتژمێر ٣ی سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری بۆكان به دوو ماشێن هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵی باوكی ئه‌م دوو كوڕه به‌ندكراوه و پاش پشكنین و سەروبەرکردنی ماڵەکەیا، دوو برایان به لێدان و كوتان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ شوێنێكی ناڕوون برد و تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگرتنیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا به ده‌یان كه‌س له هاووڵاتییانی كورد له شاره جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ ژووره تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گواستراونه‌ته‌وه.
به قسه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركراوان، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركردنی ڕۆڵه‌كانیان هیچ به‌ڵگه و مۆڵه‌تێكی قه‌زاییان پێنه‌بووه. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئەو كه‌سانه ئاگادار نه‌بوون و گوتوویانه ئێمه هیچ حوكمێكمان سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌م كه‌سانه ده‌رنه‌كردوه.
له‌لایه‌كی دیكەوە به‌ندكراوێكی كورد به ناوی ئاواره په‌رته‌وی، خه‌ڵكی شاری بانه به دانانی بارمته‌ی‌١٠٠میلۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ناوبراو به تۆمه‌تی هه‌بوونی پێوه‌ندی به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر و ماوه‌ی ٤ مانگ له گرتنگه‌ی ئیدارەی ئیتلاعات له شاری بانه ڕاگیرابوو.
ئاواره په‌رته‌وی، ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، كوڕی عه‌لی، له ڕۆژی ٢١ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵەوە له شوێنی كاره‌كه‌ی به لێدان و كوتان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعات له شاری بانه ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.