كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نیی كورد كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له شاری سنه حوكمی ده‌یان مانگیان زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌رداسه‌پاوه، له چاوه‌ڕوانی پێداچوونه‌وه‌ی دادگا دان.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ،٦چالاكی كامیارانی به ناوه‌كانی ئارام محه‌ممه‌دی، شاهۆ سادقی، مێهرداد سه‌بووری، ئومید ئه‌حمه‌دی، دڵنیا سه‌بووری و ڕۆژین ئیبراهیمی كه له لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری سنه حوكمی ٥٤ مانگ زیندانی ته‌عزیرییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوە له چاوه‌ڕوانیی پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌یان دان.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری سنه حوكمی یەک ساڵ زیندانی بۆ هه‌ركام له ڕۆژین ئیبراهیمی، دڵنیا سه‌بووری، مێهرداد سه‌بووری و ئومید ئه‌حمه‌دی و هه‌روه‌ها حوکمی سێ مانگ زیندانی بۆ ئارام محه‌ممه‌دی و شاهۆ سادقی بڕییه‌وه و ئێستا له چاوه‌ڕوانیی پێداچوونه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌یان دان.
ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ركراوانه به تۆمه‌تی پروپاگه‌ندەی دژی كۆماری ئیسلامی له لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری سنه حوكم دران و ئێستا له چاوه‌ڕوانی پێداچوونه‌وه بە په‌روه‌نده‌كه‌یان دان.
ئه‌م ٦ به‌ندكراوه كورده وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌ته ڕایانگه‌یاندووه كه ئێمه به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی جیهانیی ڕۆژی كرێكارمان كردوه كه یه‌كێك له داواكاریی سه‌ره‌تاییه‌كانی چینی كرێكاره و هیچ دژایه‌تییەکی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامیی نییه و ئه‌م ڕۆژه‌مان به ڕۆژێكی سه‌ربه‌خۆ و جیهانیی زانیوه و به‌رگریمان لێ كردوه.