شاره‌داری كرماشان گوتی، بارودۆخی ژێرخانی گواستنه‌وه به تایبه‌ت گاراج و هێڵه‌كانی مسافیركێشیی گشتیی له‌م پارێزگایه‌دا زۆر ناله‌باره.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێهر، ئاڕه‌ش ڕه‌زایی ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی شوواڕای پلاندانان كه له پارێزگاری كرماشان به‌ڕێوه‌چوو، گوتی، به‌داخه‌وه بارودۆخی ژێرخانه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیمان زۆر خراپه و پێویستی به ته‌رخانكردنی بوودجه هه‌یه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به گه‌شه‌نه‌كردنی ژێرخانه‌كانی ترافیك له شاری كرماشان گوتی شاره‌داریی ئه‌م شاره ته‌نانه‌ت ئوتووبوسی نییه.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له سه‌رانه‌ی فه‌زای سه‌وز به شێوه‌ی پێویست كرد و گوتی، چوارچێوەی شاری كرماشان لەگەڵ حه‌شیمه‌ت١ میلیۆن كه‌سییەکی، پێکنەگونجاوە و دەبێپلانی نوێی بۆ دابڕێژرێ.
ڕه‌زایی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاڵاوگه‌كانی كرماشان گوتی ئۆتومبیله‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی كه به‌رده‌وام له حاڵی هاتوچۆدان ئه‌وانیش تا ڕاده‌یه‌ك كۆن بوون و پێویستە سیستمی نوێ جێگه‌یان بگرێته‌وه.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فه‌زڵۆڵا ڕه‌نجبه‌ر وێڕای ئاماژه به پڕۆژه نیوه‌چڵه‌كانی شاری كرماشان گوتی، ته‌نگه‌ی مێرساد شوێنێكی یه‌كجار باشه بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌ی ئه‌م پارێزگایه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، پارێزگای كرماشان ٣٠٠ هێكتاری پێكهاته‌ی كۆن هه‌یه و ئه‌مه گیروگرفتی بۆ ساز کردووین و هه‌روه‌ها گوتی له نێو ئه‌م پێكهاته كۆنانه‌دا شوێنه‌واری مێژوویش هەیە و له‌وانه‌یه سرنجی گه‌شتیاریش بۆ لای خۆ ڕابكێشێ.